داگیرکەران بەردەوامن لە هەڵکوتان سەر خانووکان لە کەناری ڕۆژئاوا
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر قەزای بروکین لە پارێزگای سەلفیتی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینییان دەستبەسەر کرد. هێرشەکان ٣ ڕۆژە بەردەوامن.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر قەزای بروکین لە پارێزگای سەلفیتی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و کەڵوپەڵی ناو ماڵیان تاڵان و وێران کرد.
هەروەها داگیرکەران هەڵکوتانە سەر بارەگای شارەوانی بروکین. سەربازەکانی داگیرکەر دەستیان بە سەر کامێراکاندا گرت و کەڵوپەڵی ناو بارەگای شارەوانیان شکاند.
قەزای کەفر دیک کە دراوسێی بروکینە بووە ئامانجی هێرشی داگیرکەران. دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر خانوودا گیرا و خاوەن خانووکان لە ماڵەکانیان دەرکران و گەڕانەوەیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ قەدەغە کرا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ کۆنترۆلکردنی گشتی کەناری ڕۆژئاوا هێرش و فشارەکانیان لە ناوچەکە زیاد کردوون و ڕۆژ بە ڕۆژ ژیان لە ناوچەکە دژوارتر دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.